Accessibility links

هێزەکانی ئەفغانستان دوو سیاسەتمەداری پاکستانیی ڕزگار دەکەن


هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان بە پارێزراوی دوو سیاسەتمەداری پاکستانیان ڕزگارکرد دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕفێندران.

دوو سیاسەتمەدارەکە سەر بە باڵیۆزخانەی پاکستان بوون لە شاری جەلالئابادی ئەفغانستان و لە گەڕانەوەیاندا بۆ وڵاتەکەی خۆیان لە ڕۆژی 16 ی مانگی شەشدا دیارنەمان. هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی ڕفاندنەکەیان نەگرتە ئەستۆ.

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند " سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غانی بەتایبەتی پەیوەندی بە کاروباری پاکستانەوە کردووە لە کابوڵ و پێی ڕاگەیاندوون کە هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان لەئەرکێکی ئاسایشدا دوو سیاسەتمەدارەکەی پاکستانیان ڕزگارکردووە."

وەزارەتەکە ڕایگەیاند دواتر دوو سیاسەتمەدارەکە براونەتەوە بۆ باڵیۆزخانەکە و لەوێوە بەزووترین کات بەڕێکراون بۆ پاکستان هەتاکوو بە خێزانەکانیان شاد ببنەوە، هەروەها سوپاسی حکومەتی ئەفغانستانیشیان کردووە سەبارەت بە ڕزگارکردنەکە.

بەیاننامەکەی وەزراتەکە هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا لەسەر ئەوەی کێ لە پشت ڕفاندنەکەوە بووە یاخوو لەکوێی ئەفغانستان دوو سیاسەتمەدارەکە ڕزگارکراون.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG