Accessibility links

سه‌ره‌ڕای ناڕوونی، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌فغانستان ده‌ست پێده‌کات


هه‌ڵمه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی نوێی ئه‌فغانستان یه‌کشه‌مه‌ ده‌ستی پێکرد له‌ میانه‌ی ئه‌و نیگه‌رانی و گومانانه‌ی که‌ داخوا له‌ رۆژی 28ی سێپتامبردا ده‌نگدانه‌که‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت یان نا.

ئه‌شڕه‌ف غه‌نی، سه‌رۆک کۆماری ئه‌فغانستان وه‌ک کاندیدایه‌ک له‌ گوتاری رۆژی یه‌کشه‌مه‌ دا گوتی ئه‌گه‌ر بۆ خۆلێکی پێنج ساڵه‌ی دیکه‌ هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌کانی ئاشتی له‌ گه‌ڵ تالیبان به‌ره‌وپێش ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ خۆێنرێژی له‌ ئه‌فغانستان بهێنێت.

به‌لام تالیبان نایه‌وێت له‌ گه‌ڵ غه‌نی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو له‌ هه‌ر ڕه‌وتێکی ئاشتبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکات، و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ به‌ ناڕه‌وا و ده‌ستکردی ئه‌مه‌ریکا ده‌زانێت.

ده‌سته‌کانی وتووێژی نێوان ئه‌مه‌ریکا و تالیبان گوتوویانه‌ دوای ساڵێک وتووێژ زۆر نزیکن که‌ ڕێکه‌وتنی کۆتایی ڕابگه‌یه‌نن. وادێته‌به‌رچاو که‌ ماناکه‌ی ئه‌وه‌ بێت هه‌ڵبژاردنه‌که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی قۆناخی گوزاتنه‌وه‌ له‌ کابول چاودێری بکرێت شوێنێک تالیبانیش قسه‌ی بۆ گوتن ده‌بێت.

هه‌ندێک به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی پشتیوانیان له‌ ڕێکه‌وتێکی دواین مۆڵه‌ت کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئاشتی به‌ جێ بگات. به‌ڵام سه‌رۆک غه‌نی له‌ گوتاری ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌دا هه‌رچه‌شنه‌ سازانێک له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی وه‌لا نا، ده‌لێت ئه‌وان به‌ پێی پلانی دیاریکراو ده‌چنه‌ پێش.

هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن رۆژێک دوای ئه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد که‌ حکومه‌تی ئه‌فغان وتووێژی ڕاسته‌وخۆی له‌ گه‌ڵ تالیبان ڕاگه‌یاند که‌ له‌ دوو حه‌وتووی داهاتوودا ده‌ست پێده‌کات. به‌ڵام تالیبان ئه‌و ئیدعایانه‌ی وه‌لانا، و پرسیار سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی غه‌نی دێنێته‌ گۆڕ له‌ ده‌مێکدا هه‌ندێک ڕه‌خنه‌گر گوتیان ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی شه‌مه‌ به‌ مه‌به‌ستی ناسه‌قامگیرکردنی ڕه‌وتی ئاشتی به‌ پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکایه‌.

Taliban
Taliban

گوته‌بێژێکی تیمی وتووێژی تالیبان، سوهه‌یل شاهین، له‌ ده‌مێکدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوا جارێکی دیکه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ته‌نیا ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به‌ کێشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئه‌فغانستان بکرێت، ئه‌وه‌ تالیبان له‌ گه‌ڵ ئه‌فغانێکان وتووێژ ده‌کات. له‌ هه‌مان کاتدا کابول نوێنه‌ری ده‌بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی‌ وه‌ک حکومه‌تی ئه‌فغان به‌شدار بێت.

به‌رپرسی تیمی وتووێژی ئه‌مه‌ریکا، زاڵمای خه‌لیلزاد، هه‌روه‌ها دره‌نگانی شه‌مه‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌، تێیدا پشتیوانی له‌ لێدوانه‌کانی تالیبان ده‌کات، ده‌لێت وتووێژه‌کانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌فغانێکان پێکه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ ڕووده‌دات که‌ ڕێکه‌وتنێکی نێوان ئه‌مه‌ریکا و تالیبان به‌ ئه‌نجام گه‌یشتبێت.

XS
SM
MD
LG