Accessibility links

تالیبان ئاگربه‌ستێكی سنووردا ڕاده‌گه‌یه‌نێت


له‌وه‌تا 2002ی زاینییه‌وه‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ که‌ تالیبان ئاگربه‌ست له‌ ئه‌فغانستاندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت

تالیبان شه‌مه‌ ڕایگه‌یاندله‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژ جێژنی ڕه‌مه‌زان دا کرداره‌کانی هێرشبه‌رانه‌‌ بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت ڕاده‌گرێت.

لێدوانێکی تالیبان گوتی ڕێبه‌رایه‌تی هه‌روه‌ها فه‌رمانی به‌ شه‌رکه‌رانی داوه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی جێژن دا کۆبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌و ناوچانه‌ی خه‌ڵکی تێدان پێک نه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆی بڕه‌خسێت به‌ ئارامی جێژن به‌ڕێوه‌ببه‌ن. به‌ڵام تالیبان سۆزی دا که‌ هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر سه‌ربازانی بیانی به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا له‌ نێو وڵات دا درێژه‌ پێبدات.

له‌وه‌تا 2002ی زاینییه‌وه‌ ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ که‌ تالیبان ئاگربه‌ست له‌ ئه‌فغانستاندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت شوێنێک نیزیکه‌ی 407 ناوچه‌ی ئه‌فغانستان کونتڕۆل ده‌کات.

باڵیۆزی ئه‌فغانستان بۆ پاکستان، عومه‌ر زه‌خیلوال پێشوازی له‌ ئه‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌ گرت.

ئه‌و گوتی، ئه‌وه‌ "جیگای ده‌ڵگه‌رمی و هه‌نگاوێی گرنگ به‌ره‌و ئاشتییه‌. به‌ ئه‌و هیوایه‌ که‌ خوێنی ئه‌فغانی له‌ ماوه‌ی جێژن دا نه‌ڕژێت."

لێدوانی تالیبان هه‌روه‌ها گوتی به‌ندکراوی زیاتر ئازاد ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنییان لێوه‌ربگرن که‌ سه‌ر له‌ نوێ تێکه‌ڵ به‌ هێزه‌کانی ئه‌فغانستان نابنه‌وه‌.

سه‌رۆکی ئه‌فغان ئه‌شره‌ف غه‌نی زووتری حه‌وتوو فه‌رمانی به‌ هیزه‌کانی دا که‌ کرداره‌کانی هێرشبه‌رانه‌ بۆ سه‌ر تالیبان ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی دڵگه‌رمی به‌ یاخی بوان بده‌ن که‌ بێن وتووێژ بکه‌ن و کۆتایی به‌ شه‌ڕی 17 ساڵه‌ بهێنن.

ئه‌و له‌ سه‌ر تویتری خۆی زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ دوا و گوتی، "ئێمه‌ پێشوازی له‌ ڕاگه‌یاندنی سێ ڕۆژ ته‌قه‌وه‌ستاندن له‌ لایه‌ن تالیبانه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ یه‌که‌م رۆژی جێژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ست پێده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌ دوای ئه‌و بریاره‌ جیدییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئه‌فغانستان دێت که‌ شه‌ڕ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ ڕابگرێت."

واشنگتن پێنج شه‌مه‌ پشتڕاستی کرد که‌ داوای له‌ پاکستان کردوه‌ ئاسانکاری بۆ ئاشتی ئه‌فغان و پرۆسه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌ی نیشتمانی بکات ئه‌ویش له‌ ئه‌و ڕێگایه‌ که‌ هه‌وڵ بدات له‌ گه‌ڵ تالیبان وتووێژ بکات.

XS
SM
MD
LG