Accessibility links

تەقینەوەی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو کابول دەهەژێنێت


ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەمرۆ لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی 80 کەس و برینداربوونی 350 کەسی دیکە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغان وەحیدولڵا مەجروح بۆ دەنگی ئەمەریکا دڵنیایی دایەوە لەسەر قوربانییان و وتی ڕێژەی مردنەکان لەوانەیە زیاتر ببێت.

تەقینەوەکە لە ناوەڕاستی ناوچەی وەزیر ئەکبەر خان لە کابوڵ ڕوویداوە کە شوێنی ئەرکە سیاسییەکانی دەرەوە و ئۆفیسەکانی حکومەتە، تەقینەوەکە بۆتە هۆی ئەوەی زیانی بە زۆرێک لە ئوتومبێلەکان و بیناکانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە. هەواڵە سەرەتاییەکان دەڵێن تەقینەوەکان لەناو تەنکی ئاوەکەیدا شاردراوەتەوە.

تەقینەوەکە لە شوێنێک ڕوویدا کە زۆر دوور نیە لە باڵێۆزخانەی ئەڵمانیاوە. وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل لە تویتەر وتی پاسەوانێکی ئاسایشی ئەفغان لەنێو ئەو کەسانەدا بووە کە کوژراون و ژمارەیەک لە فەرمانبەریش برینداربوون.

تەقینەوەکە زیانێکی زۆری گەیاندووە بە بیناکانی دەوروبەری، ئۆفیسی سەرەکی ڕۆشان کە گەورەترین خزمەتگوزاری پەیوەندیی دابین دەکات لە ئەفغانستان.

تەلەفیزیۆنی ئەفغان پیشانیدا ئوتومبێلەکان ی فریاکەوتن خەلکانی بریندار دەبەن بۆ نەخۆشخانەکان و ئافرەتیشیان تێدایە.

تاڵیبان ڕەتی کردەوە کە ئەو کارەی ئەنجام دابێت و وتی کە ئێمە بەرپرسیار نین لەو هێرشە و هیچ هێرشێکی تر کە خەڵکی سڤیل بکاتە ئامانج. یاخیبووەکان ئەمدواییانە هێرشەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ سەر هێزەکانی ئاسایشی ئەفغان و کوشتن و بریندارکردنی زۆرێک لەوان.

سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غانی سەرکۆنەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی کرد و بە کارێکی " نامرۆڤانە و هێرشێکی ترسنۆکانە"ی ناودێرکرد لەدژی خەڵکانی سڤیل و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

هەروەها پاکستانیش سەرکۆنەی تەقینەوەکەی کرد و وتی زیانی گەیاندووە بە شوێن و ستافی سیسەتمەدارانی پاکستانی و هەندێکیان برینداربوون.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG