Accessibility links

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی شیعەکان لە ئەفغانستان زیاتر لە 20 کەس کوژران


بەرپرسانی ئەفغانی ڕایانگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر مزگەوتێکی شیعەکان لە شاری هیڕات لە ڕۆژئاوای ئەفغانستان 20کەس کوژران و 30 کەسی دیکە برینداربوون.

بەرپرسانی نەخۆشخانەی هیڕات وتیان هەموو کوژراو و بریندارەکان لە مزگەوتەکەدا نوێژیان کردووە کاتێک خۆکوژەکە خۆی تەقاندۆتەوە.

عەبدول حەی وەلی زادەی وتەبێژی پۆلیسی ناوخۆ وتی وادیارە هێرشەکە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجامدراوە کاتێک خۆکوژەکە خۆی تەقاندۆتەوەئەوانی دیکە بۆمبیان هەڵداوەتە ناو نوێژکەرەکانەوە.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیان لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە و لەمساڵدا هەتاکوو ئێستا لە ئەفغانستان زیاتر لە 1700 هاوڵاتی لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG