به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندوه که ژماره‌ی کۆژراوانی هێرشی داعش بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئێمامی زه‌مان له باکووری شاری کابۆل گه‌شته 28 که‌س. سمایل کاووسی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌دا لانی که‌م 28 که‌س کۆژراون و 50 کەس بریندار بوون که هه‌ندێکیان ژن و منداڵن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ژماره‌ی قۆربانیان زیاتر بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24 له کۆژراوان له نێویاندا ژنان له نێو حه‌وشی مزگه‌وته‌که به خاک ئه‌سپێردران. وه‌ک پۆلیسی کابۆل دوێنێ ڕایگه‌یاند لە دەستپێکی هێرشەکەدا ته‌قینه‌وه‌یێکی خۆکۆژی له به‌ر ده‌رگای مزگه‌وتەکە ڕوویداوه و دواتر دوان له هێرشبه‌ره‌کان چوونه‌ته نێو مزگه‌وته‌که و ده‌ستڕێژیان له نوێژکه‌رانی نێو مزگه‌وته کردوه. دوای هاتنی هێزه‌کانی ئاسایشی و پۆلیس، پێکدادان له نێوان ئه‌م هێزانه و هێرشبه‌ره‌کان 5 کاتژمێری خایاندوه.
ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌ندێک له که‌سانی ئاگادار ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌کان چوار که‌س بوون و ژماره‌ی کۆژراوانیش زیاتر له 40 که‌سن و هۆی ژماره‌ی زۆری کۆژراوانیش ئه‌وه‌یه له کاتی هێرشه‌که‌دا نوێژی هه‌ینی له‌م مزگه‌وته به‌ڕێوه ده‌چوو و خه‌ڵکێکی زۆر له مزگه‌وته‌که ئاماده بوون. کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌کانی مرۆڤی ئه‌فغانستانیش ڕایگه‌یاندوه که ژماره‌ی کۆژراوان 40 که‌سن و برینداران زیاتر له 90 که‌سەن.
ڕێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤیش له به‌یاننامه‌یێکدا ده‌ڵێت هێرش بۆ سه‌ر مزگه‌وتی شیعه‌کان له کابۆل جه‌نایه‌تێکی گەورەیە و ده‌بێت به تۆندی سه‌رکۆنه بکرێت و ڕێگا له دووپاتبونه‌وه‌ی بگیرێت. نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ئه‌فغانستانیش له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند ئه‌م هێرشه دژی هه‌موو پرنسیبه مرۆڤایه‌تیه‌کانه و شه‌شه‌مین هێرش بۆ سه‌ر شوێنه ئایینیه‌کانی شیعه له ئه‌فغانستان له ئه‌مساڵدایه که کۆی هه‌موویان بوه‌ته هۆی کۆژرانی لانی‌کەم 64 که‌س و بریندار بوونی 118 که‌س.