Accessibility links

ڕاپۆرت دەڵێت زیاتر لە ٢٠ ملیۆن لە خەڵکی یەمەن بە برسیەتی دەژین


ئەو ڕاپۆرتە لە دەمێکدا بڵاودەکرێتەوە کە کاربەدەستانی حکومەتی یەمەن و نوێنەرانی سەرهەڵداوان بە نێوبژی یو ئێن لە سوید دەستیان بە وتووێژکرد.

زیاتر لە ٢٠ ملیۆن یەمەنی، واتا دوو لە سێ بەشی دانیشتوانی ولات، بە هۆی سەرەکی شەڕ لە وڵاتدا تووشی کەمی خواردەمەنی بوونە.

لێدوانێکی هاوبەشی ڕۆژی شەمە لە لایەن ڕێکخروای خواردەمەنی و کشت و کاڵی یوئێن، یونیسێف و پرۆگرامی خواردەمەنی جیهانی گوتی شەرەکە وای کردوە کە "خراپترین قەیرانی مرۆڤایەتی لە جیهاندا" ڕووبدات.

ئەو ئاژانسانە بە پشتبەستن بە توژینەوەکانی ڕاوەرگرتنێکی بەشی ئاسایشی خواردەمەنییە کە یارمەتی دەکات مسۆگەری بکەن داخوا لە وڵاتان لە ئەو پەڕی کەم خوراکیدان یان نا.

ئەو ئاژانسانە گوتیان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، "هەر پێشتر ١٥ ملیۆن و ٩٠٠،٠٠٠ کەس بە برسیەتی وەخەبەر دێن".

بەرپرسی پرۆگرامی خواردەمەنی جیهانی دێڤید بیسلی گوتی، "بۆ سوککردنی قەیرانەکە پێویستانە دەستیان بە هەموو ناوچەکانی یەمەن ڕابگات و یارمەتی زۆر زیاتر بکەن. ئەو هوشداری دا ئەگەر ئەو کردارانە نەگرێنەبەر، "لە بەر برسیەتی هەموو وەچەی منداڵان لە کیسمان دەچن."

ڕاپۆرتەکە گوتی لە دەمێکدا شەڕ هۆی سەرەکی قەیرانەکانە، بەڵام گوتی زۆر بەرزبوونەوەی بایی خواردەمەنی و بەرزبوونەوەی پلەی بێکاری دۆخەکەیان خراپتر کرد.

قەیرانە دوای ئەوە لە کۆنتڕۆڵ چوە دەر کە هاوبەندی بە پێشەنگی سعودی هێرشێکی لە مارسی ٢٠١٥ دەست پێکرد بۆ ئەوەی لە بەرامبەر سەرهەڵداوانی حوسی پشتیوانی لە حکومەتی یەمەن بکات.


وەک ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت ئەو کارەساتە بۆتە هۆی ئەوەی لانی کەم ١٠،٠٠٠ کەس گیانیان لە دەستبدەن.

XS
SM
MD
LG