Accessibility links

سەرۆک وەزیری ژاپۆن: کۆریای باکوور داهاتوویەکی ڕۆشنی نابێت ئەگەر لەسەر کارەکانی بەردەوام بێت


سەرۆک وەزیری ژاپۆن شینزۆ ئابی وتی حەز دەکات کۆریای باکوور ئەوە بزانێت کە داهاتوویەکی ڕۆشنی نابێت ئەگەر هاتوو بەردەوام بێت لەسەر ڕێگاکەی ئێستایی و داواشی لە پیۆنگیانگ کرد سیاسەتەکانی بگۆڕێت.

ئابی بە ڕۆژنامەنووسانی وت دەیەوێت لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی کۆریای باشوور موون جەی ئیندا بەشێوەیەکی جیا باس لە ڕەوشەکەی کۆریای باکوور بکات لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەیان لە ڤلادیڤۆستۆک لە ڕوسیا.

هەروەها وا چاوەڕوانیشدەکرێت ئابی و پوتن باس لە هاریکاریی دارایی و پەیمانی ئاشتی نێوان دوو وڵاتەکە بکەن.

هەروەها سەرۆکی کۆریای باشووریش موون جەی ئین بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی وت ڕەوشەکەی نیمچە دوورگەی کۆریا بەهۆی کارەکانی کۆریای باکوورەوە ئاڵۆز بووە. هەروەها وتیشی ئەگەر کۆریای باکوور واز لە کارە خراپەکانی نەهێنێت ئەوا کەس نازانێت بارودۆخەکە چی لی بەسەر دێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG