Accessibility links

بەیاننامە: ئۆجەلان دەڵێت ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک لەگەڵ تورکیادا


پارێزەرانی ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان لە بەیاننامەیەکدا وتیان ئۆجەلان وتوویەتی ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی دۆسییەی کورد و دەتوانێت لە ماوەی یەک هەفتەدا ململانێکانی نێوان تورکیا و کوردەکان ڕابگرێت.

بەرپرسانی تورکیا قەدەغەیان کردبوو ئۆجەلان سەردانی بکرێت بەڵام لە ساڵی 2011 دا ئەو سزایەیان لابرد و بۆ یەکەمین جار پارێزەرەکانی چاویان پێکەوت. پارێزەرەکانی وتیان ڕۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە چاویان پێکەوتۆتەوە.

بەپێی بەیاننامەکەی پارێزەرەکان "ئۆجەلان دەڵێت کوردەکان پێویستیان بە دەوڵەتێکی جیا نیە لەکاتێکدا چوارچێوەیەکی کار هەبێت بتوانن شوێنێکیان هەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیوەندییە مێژووییەکانی تورکیا و کورددا."

هەروەها دەشڵێت " هەوڵ دەدەم ڕووبەرێک بۆ کوردەکان دابین بکەم، لەوێدا چارەسەر بۆ دۆسییەی کورد دەدۆزینەوە."

وتیشی " من دەڵێم دەتوانین کۆتای بەم ململانێیە بهێنین، لە ماوەی هەفتەیەکدا. دەتوانم چارەسەری بکەم. متمانەم بە خۆم هەیە. ئامادەم بۆ چارەسەر. بەڵام دەوڵەتی تورکیا دەبێت ئەوە بکات کە پێویستە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG