Accessibility links

مەحمود عەباس دەلێت پاڕلمانی فەلەستین هەڵدەوەشێنێتەوە


پاڕلمانی فەلەستین لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کۆبوونەوەی پێک نەهێناوە

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری فەرانسە، عەباس ئێوارەی شەمە هەواڵی دا کە بە پێی دەنگدان و داخوازی دادگای یاسایی بنچینەیی فەلەستین، پاڕلمان هەڵدەوەشێنێت و لە ماوەی ٦ مانگ هەڵبژاردنی پارڵمانی بەڕێوەدەچێت.

بەڕێز عەباس نەیگوت کە چ کاتێک دادگا دەنگی بە هەڵوەشاندنەوەی پارڵمان داوە.

ئەو لە کۆبوونەوەیەک لە رام ئەڵا پێکهات گوتی حەماس بەشێک لە خەڵکی فەلەستینە و هەرگێز پەسندی ناکات کە وەک تێرۆریست ناویان بهێنرێت.

ئیسڕایل، ئەمەریکا و هەندێک وڵاتی ئەروپایی، حەماس لە ڕێزی گرووپەکانی تێرۆریستی دەزانن.

پاڕلمانی فەلەستین لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کۆبوونەوەی پێک نەهێناوە. حەماس کە لە پاڕلمان دا زۆرینەیە، لە ئەو کاتەوە دەسەڵاتی بە سەر غەزەدا هەیە.

جوڵانەوەی ئازادیخوازی نیشتمانی فەلەستین یان فەتح کەلە ژێر ڕێبەرایەتی عەباسە لە گەڵ حەماس ناکۆکییان هەیە. عەباس شەمە شەو سەبارەت بە مەسەلەی ئاشتی گوتی گەڵالەیەکیان پێشکەشی حەماس کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ وەلامێکیان وەرنەگرتوە.

بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بە ناردنی نوێنەرێکی تایبەتی مەبەستی پێکهێنانی ئاشتی نێوان ئێسرایل و فەلەستینە. بڕیاری ساڵی پاری ئەمەریکا بۆ بە فەرمی ناسینی ئورشەلیم وەک پێتەختی ئیسرایل ناڕەزامەندی فەلەستینییەکانی بە دوادا هات.

XS
SM
MD
LG