Accessibility links

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق ڕەخنە لە لێدوانەکانی تیلەرسن دەگرێت سەبارەت بە حەشدی شەعبی


ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێكس تیلەرسن سەبارەت بە هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

ئۆفیسەکە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە عەبادییەوە وتی " هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نیە دەست وەربداتە کاروباری ناوخۆی عێراقەوە."

جێی ئاماژەیە تیلەرسن ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سعودییەکەی وتی ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەو هۆز و ڕاوێژکارە ئێرانییانەی لە عێراقن و لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان دوای ئەوەی یارمەتی عێراقیان داوە لە شکست پێهێنانی ڕێکخراوی داعش لە عێراقدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG