Accessibility links

عەبادی: عێراق لەگەڵ سزاکانی سەر ئێراندا نیە بەڵام پابەند دەبێت پێیانەوە


سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی
سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی وتی عێراق لەگەڵ سزاکانی ئەمەریکادا نیە بۆ سەر ئێران بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی پابەند دەبێت پێیانەوە.

عەبادی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " لەڕووی بنەماوە ئێمە دژی سزاین لە ناوچەکەدا. ئابڵوقەدان و سزاکان کۆمەڵگەکان تێکدەدەن و سیستمەکان لاواز ناکەن."

وتیشی " ئێمە پێمان وایە ئەوە هەڵەیەکی ستراتیژیی و ناڕاستە بەڵام لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گەلەکەماندا پابەند دەبین پێیانەوە. ئێمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو سزایانەدا نین بەڵام پابەند دەبین پێوەیان."

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەڵێنیدا ڕێگە نەدات ئەو کۆمپانیایانەی کە لەگەڵ تاراندا مامەڵە دەکەن لە ئەمەریکادا کار بکەن، ئەمەش لەگەڵ دەستپێکردنی جێبەجێکردنی سزاکانی سەر ئێراندا.

گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کە هەردووکیان هاوپەیمانی سەرەکی عێراقن تا دێت زیاتر دەبێت و ئەمەش کارەکانی عەبادی دەخاتە بارودۆخێکی قورسەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG