Accessibility links

ترامپ و بایدن بەرەو ئەو ویلایەتانە دەڕۆن کە گۆڕەپانی جەنگی هەڵبژاردنن


لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێکی ماوە تا ئەوکاتەی دەنگدەران دوایەمین دەنگی خۆیان دەدەن لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا، رۆژی هەینی کاندیدە باڵاکان سەنگی هەوڵەکانیان دەخەنەسەر چوار ویلایەتی گۆڕەپانی جەنگی هەڵبژاردن لە ناوەڕاستی خۆرئاوای ئەمەریکا.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە میشیگەن، مینێسۆتا و ویسکانسن هەڵمەت دەکات و هاوکات جۆو بایدن جێگری سەرۆکی پێشوو لە ویلایەتی مینێسۆتا، ویسکانسن و ئایوا هەڵمەت دەکات.

مشیگەن 16 دەنگی هەڵبژاردنی (ئەلیکترۆڵ)ی هەیە، مینێسۆتا و ویسکانسن هەریەکەیان 10 دەنگیان هەیە، هەروەها ئایاوا 6 دەنگ.

ترامپ و بایدن ڕۆژی پێنجشەممە جەختیان لەهەوڵەکانی هەڵمەتەکانی خۆیان کردەوە لەویلایەتەکەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا فلۆریدا کە سەرۆک ترامپ لە ساڵی 2016 دا تیایدا براوە بوو.

بایدن لەکاتێکدا لەکاتی سازکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا لە کۆلێژی براورد بەو خەڵکەی کە لەدەرەوەی کۆلێژەکە وەستابوون گوت "ئەگەر فلۆریدا شین بێت ئیتر تەواو، ئیتر تەواو ئەبێت." ئاماژەی رەنگی شین واتە ڕەنگی پارتی دێموکرات.

بایدن لە سەر گردبوونەوە گەورەکان رەخنە لە ترامپ دەگرێت

بایدن ڕەخنەی لەسەرۆک ترامپ گرت لەبەرئەوەی کۆبوونەوەی زۆر قەرەباڵەغ سازدەکات لەسەروەختی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتای ڤایرۆسی کرۆنایەدا و زۆربەی ئامادەبوان دەمامک نابەستن و (ئەو بە گردبوونەوەی بڵاوبونەوەی خێرا ناویان دەبات).

هەروەها بایدن لە دووهەم گردبوونەوە قەرەباڵەغەکەی خۆیدا هەر ئەو رۆژە لەکاتێکی دیکەدا لەتامبا کە بەهۆی بارانەوە راگیرا گوتی "سەرۆک بێجگە لە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کرۆنا، دابەشبوون و لێکترازانیش بڵاودەکاتەوە."

دووبارە ترامپ لە شوێنی پارکی ئۆتۆمبیلەکان لە تامپا لەکاتێکدا کە وتاری بۆ جەماوەرێکی زۆر دەدا دوبارە پێشبینی بەشداری زۆری دەنگدەرانی کۆماری کرد و وتی شەپۆلێکی سوری گەورە لە 3 ی نۆڤەمبەردا سازدەکرێت و ئێوە دەبینن چۆن ئەم هەڵبژاردنە بەرادەیەکی زۆر دەبەینەوە."

وابڕیاربوو ترامپ لەڕۆژی پێنجشەممە دواتر لە کارۆلینای باکور هەڵمەتێکی دیکە ئەنجام بدات، بەڵام ترامپ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند بەهۆی "کەشوهەوایەکی زۆر خراپەوە" کە بایەکی بەهێزیشی لەگەڵدا بووە، گردبوونەوەکە دواخرا بۆ ڕۆژی دووشەممە.

ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا

هەروەها سەرۆک ترامپ لەقسەکانیدا لە تامپا وتیشی کە وڵاتەکە ڤاکسینی بۆ کۆڤید-19 دەبێت "لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا" بەڵێنمان داوە "بە تەمەنەکان لەریزی پێشەوە دەبن لەفلۆریدا بۆئەوەی وەریبگرن." شایەنی باسە ئەو کەسانەی لە تەمەنی 65 ساڵیدان ئەمساڵ دەتوانن نزیکەی سێیەکی ئەو کەسانە پێکبهێنن کە دەنگدەدەن بە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

لەهەموو هەڵبژاردنێکدا هەر لەساڵی 1996 ەوە براوەی فلۆریدا سەرۆکایەتی بردۆتەوە، کاندیدی براوە پێویستە 29 دەنگی لە 270 دەنگی ئەلیکترۆڵ بەدەستبهێنێت کە پێویستە بۆئەوەی لە هەڵبژاردندا براوە بێت.

بەپێی تێکڕای ڕاپرسییە گەورەکان کە ماڵپەڕی ( Real Clear Politics ) کۆی کردووەتەوە ( بایدن ) و ( ترامپ ) بە شێوەیەکی ڕاستەقینە لەفلۆریدا و کارۆلینای باکوور نزیکن لەیەکەوە، لە کاتێکدا سەرۆک لەدوای جێگری پێشووی سەرۆکەوە دێت لە مشیگەن و پەنسلڤانیا و ویسکانسن.

ڕاپرسییە نیشتمانییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی دەریانخستووە کە بایدن بە پێشەنگی لەسەدا 7 یان 8 خاڵ لەپێش ترامپەوەیە، سەرباری ئەوەی ئەم جیاوازییە نزیکەی نیوەی ئەم ژمارەیەیە لەزوربەی گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شەڕی هەڵبژاردن کە لەوانیە دەرئەنجامی ئیلیکترۆڵ کۆلیژ یەکلاییبکەنەوە.

ئەمەریکیەکان بە شێوەیەکی بێوێنە پێشوەخت دەنگیان داوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە سێ شەمەی داهاتوو بەرێوەدەچێت، ئەمەش بەرهەمی هەستی بەهێزیانە بۆ ئەوان یان دژی ئەو دوو کاندیدە سەرەکیەیە و هاوکات خواستی ئەوەیان هەیە خۆیان بەدووربگرن لە قەرەباڵەغییە گەورەکانی بنکەکانی دەنگدانی ڕۆژی سێ شەممە لەنێو پانتایی پەتای ڤایرۆسی کرۆنادا.

ژمارەی دەنگدانی پێشوەخت لەچاو رابردوودا بێوێنەیە

نزیکەی 80 ملیۆن کەس شەش ڕۆژ پێش ڕۆژی فەرمی هەڵبژاردن دەنگیانداوە، کە کۆی گشتی دەنگەکان یان زیاتر لەنیوەی کۆی گشتی تێکڕای دەنگەکان بووە کە 138.8 ملیۆن کەس لەڕووی یاساییەوە بۆیان هەیە دەنگبدەن.

نزیکەی دوو لەسەر سێی دەنگدەرانی پێشوەختی ئەمەریکا کارتی دەنگدانەکەیان لەڕێی نامەوە ناردووە و ئەوانی دیکەش لەتەواوی ئەمەریکادا لەویستگەکانی دەنگدان دەنگیانداوە.

بایدن ڕۆژی چوارشەممە لە شاری ویلمینگتۆن لەولایەتی دێلەوەر دەنگی دا، لە کاتێکدا ترامپ ڕۆژی شەممە لەکتێبخانەیەک لە "وێست پاڵم بیچ" لە فلۆریدا، لە نزیک هاوینەهەواری مارالاگۆ دەنگی دا.

شارەزایانی دەنگدان دەڵێن ئەم رادە زۆەرەی دەنگدانی پێشوەخت پێشبڕکێ لەنێوان ترامپی کۆماری و بایدنی دیموکرات دەتوانێت بەرزترین ڕێژەی دەنگدەران بێت لەوەتەی ساڵی 1908ەوە تا ئێستاکە، ئەوکاتە لە 65%ی دەنگدەران کە بۆیان هەبوو دەنگ بدەن دەنگیان دا.

XS
SM
MD
LG