Accessibility links

داخستنی فڕۆکەخانەی لەندەن سیتی دوای دۆزینەوەی بۆمبێکی جەنگی جیهانی دووەم


پۆلیسی پایتەختی بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند شەوی یەکشەممە بەرپرسان فڕۆکەخانەی لەندەن سیتیان داخستووە دوای ئەوە بۆمبێکیان دۆزیوەتەوە لە ڕووباری تایمز کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی جیهانی دووەم.

پۆلیس وتی بۆمبەکە لە کاتێکدا دۆزراوەتەوە کە لە فڕۆکەخانەکەدا کاری بوژاندنەوە ئەنجامدراوە و ئێستاش بە هاریکاری هێزی دەریایی بەڕیتانیا هەوڵدەدرێت بۆمبەکە لاببرێت.

هەروەها وتیشی لەمیانەی کارەکەدا هەموو گەشتە ئاسمانییەکان دەوەستێنرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG