Accessibility links

کوژرانی سەربازێکی ئەمەریکی لە ئەرکێکی سەربازیدا دژی رێکخراوی داعش لە ئەفغانستان


بەرپرسان ڕایانگەیاند لە ئەنجامی لەتەقینەوەیەکدا لەمیانەی ئەرکێکی سەربازیی دژی ڕێکخراوی داعش لە ئەفغانستان سەربازێکی ئەمەریکی کوژراوە و 20 سەربازی دیکەی ئەمەریکی و ئەفغانی برینداربوون.

بەرپرسان ڕایانگەیاند تەقینەوەکە لە هەرێمی نەنکەرهار بووە لەکاتێکدا بووە کە بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا لەنێویاندا وەزیری هێزی ئاسمانی هێثەر ویڵسن سەردانی وڵاتەکەیان کردووە.

نەزانراوە ژمارەی سەربازە بریندارە ئەمەریکیەکان چەند بوون بەڵام بەرپرسێک وتی زۆربەیان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

بە کوژرانی ئەم سەربازە لەمساڵدا دە سەربازی ئەمەریکی لە ئەفغانستان کوژراون و لەوەتەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستانن نزیکەی 2400سەربازی ئەمەریکی کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG