Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای سەربازی چینی خۆی دەکوژێت


دەزگای هەواڵی فەڕمی چین بڵاویکردەوە ژانگ یانگی گەورە بەرپرسی سەربازیی چینی لە ماڵەکەی خۆیدا لە 23ی مانگی یانزەدا خۆی کوشتووە دوای ئەوەی بەرپرسان لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە ، ئەمەش نوێترین ڕووداوە لەو کەمپینەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سوپادا دەستی پێکردووە.

دەزگای هەواڵی چینی نوێ شینخوا وتی ژانگ کە ئەندامی لیژنەی سەربازیی ناوەندیی بووە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە سەبارەت بەو پەیوەندیانەی هەیبووە بە دوو سەرکردەی سەربازییەوە کە تێوەگلاون لە گەندەڵیدا.

دەزگاکە لە زاری لیژنەکەوە بڵاویکردەوە کە ژانگ یانگ بەتەواوەتی یاساکانی شکاندووە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت بەرتیلی وەرگرتبێت و بە هەمان شێوە وەریشیگرتبێت، ئەو بەرتیلانە بڕێکی زۆریان سەرچاوەکانیان دەرنەکەوتووە.

وتیشی " دوانیوەڕۆی 23ی مانگی یانزە ژانگ یانگ لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی لە سێدارە داوە."

سەرچاوەکان لە ماوەی ڕابردوودا بە ڕۆیتەرزیان وتووە کە ژانگی بەڕێوبەری کارە سیاسییەکانی سوپا لەژێر لێکۆڵینەوەدا بووە بەڵام حکومەت ڕاینەگەیاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG