Accessibility links

پیاوێک لە لەندەن بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر دوو کەس


پۆلیسی بەڕیتانیا ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی " تیرۆریستیدا " پیاوێک بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر دوو کەس لە شەقامێکی بازاڕکردن لە باشووری لەندەن، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا پۆلیس هێرشبەرەکەیان کوشتووە.

پۆلیسی بەڕیتانیا لە تویتێکدا وتی " ئەو کەسەی کە پۆلیس تەقەی لێکرد لە ستریتهام های ڕۆد گیانی لەدەستداوە."

وتیشی هێرشبەرەکە بۆمبێکی ساختەی لە جەستەی بەستبوو و پاڵنەری " تیرۆریستی هەبووە " لە هێرشەکەیدا. یەکێک لە بریندارەکان بەپەلە بردراوە بۆ نەخۆشخانە و برینەکانی سەختە، ئەوی دیکەیان برینەکانی سووکە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG