Accessibility links

لە بڕۆکسل، پۆلیسێک بە چەقۆ بریندار دەکرێت


پۆلیسێک لە ڕووداوێکدا لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە چەقۆ بریندارکرا و ڕۆژنامەیەکی ناوخۆی وڵاتەکە دەڵێت وادیارە هێرشەکە توندڕەوێکی ئیسلامی ئەنجامیداوە، بەڵام پۆلیس دەڵێت پاڵنەری هێرشەکە هێشتا ڕوون نیە.

وتەبێژی پۆلیس وتی هێرشبەرەکە لەبەردەم بنکەی سەرەکی پۆلیسی شارەکەدا پۆلیسەکەی بریندار کردووە. وتیشی دواتر پۆلیسێکی دیکە تەقەی لە هێرشبەرەکە کردووە و برینداری کردووە.

ڕۆژنامەی دی ئەیچ لە سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە هێرشبەرەکە " اللە اکبر"ی وتووە.

وتیشی پۆلیسە بریندارەکە و هێرشبەرەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و هیچ کامیان برینەکانیان سەخت نیە.

ئەم هێرشەش لەمیانەی سەردانەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا دێت بۆ بەلجیکا و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

جێی ئاماژەیە لە بەلجیکا دامەزراوەکانی سەر بە یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆی لێیە و لە ساڵی 2016 ەوە کاتێک خۆکوژەکان لە فڕۆکەخانەی بڕۆکسل و میترۆ شارەکەدا خۆیان تەقاندەوە و 32 کەس کوژران، لەو کاتەوە وڵاتەکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG