Accessibility links

نارنجۆکێک سەربازە فەڕەنسییەکان دەکاتە ئامانج لەمیانەی سەردانەکەی ماکرۆندا بۆ بورکینا فاسۆ


سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند لە ئەنجامی هەڵدانی نارنجۆکێکیدا کە ئامانج لێی سەربازە فەڕەنسییەکان بووە 3 هاوڵاتی مەدەنی کوژران، ئەمەش لەمیانەی سەردانەکەی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا بۆ بورکینا فاسۆ.

هێرشەکە لە واگادۆگۆی پایتەختی بورکینا فاسۆ ڕوویداوە. دوو پیاو بە ماتۆڕ نارنجۆکێکیان هەڵداوە بەڕووی ئوتومبێلەکانی سەربازانی فەڕەنسادا کاتێک ئوتومبێلەکان ویستوویانە بچنە ناو بنکەی سەربازیی هێزە تایبەتییەکانی فەڕەنساوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی وتی " دوو پیاو بە ماتۆڕەوە نارنجۆکێکیان هەڵداوە بەڕووی ئوتومبێلەکانی سوپای فەڕەنسادا بەڵام بەریان نەکەوتووە."

هێزە تایبەتەکانی فەرەنسا لە ساڵی 2010 ەوە لە وڵاتەکەدان بۆ یارمەتیدانی حکومەتەکانی ناوچەکە لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکانی جیهادییەکان لە ساحیل و بەتایبەتی لە مالی.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس وتی شەوی دووشەممە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە واگادۆگۆ کە یەکەمین وێستگەیەتی لە گەشتە سێ ڕۆژییەکەیدا بۆ ئەفریقا و سەردانی کواتیڤوار و گاناش دەکات.

بەپێچەوانەی سەرۆکەکانی پێش خۆیەوە، ماکرۆن هەوڵدەدات سوود لە یەکەم سەردانی بۆ ئەو سێ وڵاتە وەربگرێت بۆ دانانی چوارچێوەیەکی سیاسیی کە بتوانێت پشتی پێ ببەستێت لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا.

XS
SM
MD
LG