Accessibility links

پیاوێک لە بەرلین بە ئوتومبێلەکەیەوە خۆی دەکات بە بنکەی حیزبی دیموکراتی ئەڵمانیادا


پیاوێک بە ئوتومبێلەکەی خۆی کردووە بە ناو بنکەی حیزبی دیموکراتی هاوبەشی ئەڵمانیدا لە بەرلین و بەهۆی ڕووداوەکەوە پیاوەکە بریندار بووە و پۆلیس دەڵێت هەوڵێکی خۆکوژی بووە.

پۆلیس ئاماژەوەی بەوەدا ئوتومبێلەکە خۆی کێشاوە بە دەرگا شووشەییەکانی یەکەمی بنکەی حیزبەکەدا، ئوتومبێلەکە مینڕێژ بووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کوژانۆتەوە کە بەهۆی پێکدادانەکەوە کەوتۆتەوە.

بەرپرسان ناسنامەی شۆفێرەکەیان بڵاونەکردەوە و تەنها ئەوەیان وت کە پیاوەکە تەمەنی 58 ساڵە. هەروەها ئاشکرا نەبوو کە بۆچی ئەم پیاوە بنکەی حیزبی دیموکراتی هاوبەشی هەڵبژاردووە کە واچاوەڕوان بوو دەست بکات بە دانوستاندن بۆ بەردەوام بوونی لە دەسەڵات بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە پیاوەکە بە سوکی برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دواتر بە پۆلیسی وتووە هەوڵیداوە خۆی بکوژێت. هیچ کەسێکی دیکە بریندار نەبووە و ئێستا دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش لێکۆڵینەوە لەە ڕووداوەکە دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG