کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن دیپلۆماتی باڵای به‌حره‌ین له عێراق رۆژی سێشه‌ممه ته‌قه‌ی لێکراوه و نه‌ختێک برینداربووه کاتێک که به‌ره‌و سه‌ر کاره‌که‌ی خۆی له به‌غدا ڕۆیشتووه.
ئه‌م هێرشه‌ی که له دژی به‌ڕێز حه‌سه‌ن ئه‌لنه‌سڕی له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجامدراوه، دووهه‌م هێرشه که له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا کرابێته سه‌ر دیپلۆماتانی عه‌ره‌ب له پایته‌ختی عێراق. ئه‌وه‌بوو له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌شدا، باڵیۆزی میسر بۆ عێراق فڕێندراو هێشتا نادیاره.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه چوار کارمه‌ندی ژنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کوژراون و سێ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون کاتێک که بۆسه‌یه‌ک بۆ ئه‌و پاسهیان دانرا بوو که بۆ سه‌ر کاری ده‌بردن. هه‌روه‌ها بۆمبێک له نزیک باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی له به‌غدا ته‌قیه‌وه کاتێک که کاروانێکی له‌شکری ئه‌مریکی به‌و ناوچه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕی. به‌ڵام که‌وتنه‌وه‌ی هیچ قوربانی و بریندارییه‌ک له‌و ڕووداوه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.