بنکه‌کانی ده‌نگدان له ئێران کراوه‌ته‌وه تاوه‌کو گه‌ڕی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی به‌رێوه بچێت. له‌م ده‌نگدانه‌دا، پێشبڕکێکه له نێوان سیاسه‌تمه‌دارێکی دێرن و کاندیکی تازه‌هاتوو بۆ ناو مه‌یدانی سیاسی دا ده‌بێت.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی که له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 1989 تاوه‌کو 1997 سه‌رۆک بووه ڕووبه‌ڕووی فه‌رمانداری تاران موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌بێته‌وه تاوه‌کو بچنه جێگه‌ی سه‌رۆک ئێستای ریفۆرمست موحه‌ممه‌د خاته‌می.
که‌ریم ساجاپور که شیکه‌ره‌وه‌یه‌کی بنکه له تارانی سه‌ر به گروپی کێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه ده‌ڵێت خه‌ڵکی ده‌ترسن له‌وه‌ی هه‌ریه‌که له‌و دوو کاندیده ببێته سه‌رۆک و به‌ڵام ده‌شبێت یه‌کێکیان هه‌ر هه‌ڵبژێرن.
پێشبینی ده‌کرێت، ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕابگه‌یه‌ندرێت.