سه‌رۆک بوش به بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی بوونی ئه‌مریکاوه له زانکۆی وێست ڤه‌رجینیا گوتارێکی پێشکه‌ش کرد.
سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت له دێر زه‌مانه‌وه، په‌رۆشی بۆ ڕزگاری هانی باب و باپیرانی دۆزه‌ره‌وه‌ی ئهمریکایداوه. هه‌ر ئه‌و خواسته‌ش به‌رده‌وامه له هاندانی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ دابین کردنی ئازادی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
سه‌رۆک بوش گوتی هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی جه‌نگی شۆڕشی ئه‌مریکاوه، ده‌ستکه‌وتنی ڕزگاری هه‌میشه پێویستی به خۆبه‌خت کردن هه‌بووه. ئێستاش بۆ سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕی دژ به تیرۆرزم پێویستمان به هه‌مان شێوه‌ی خۆبه‌خت کردن هه‌یه ئه‌ویش به‌وه‌ی که ووڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئازادی له عێراق و ووڵاتانی دیکه‌دا فراوان بکات. سه‌رۆک گوتیشی به به‌ره‌وپێشچوونی هۆکاری ڕزگاری له شوێنه هه‌ره کێشاوییهکانی جیهاندا، ده‌توانین سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری و توند و تیژی له جیهاندا لاببه‌ین و بناغه‌ی ئاشتی بۆ منداڵه‌کانمان و نه‌وه‌ی داهاتوومان دابڕ‌ێژین.
جێی باسه، سه‌رۆک بوش له‌م هه‌فته‌یه‌دا، سه‌ردانی سکۆتله‌ندا ده‌کات تاوه‌کو به‌شداری لوتکه‌ی گروپی هه‌شت بکات. سه‌رۆک له ماوه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی دوای پێشکه‌شکردنی گوتاره‌که‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که گۆڕانی که‌ش و هه‌وا بابه‌تی سه‌ره‌کی ووتوێژه‌کانی نێوان ووڵاتانی پێشه‌وای پیشه‌سازی و ڕووسیا ده‌بێت.