ڕۆژی شه‌ممه، ڕوودانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا له باکوری عێراق بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 15 که‌س و برینداربوونی 30 که‌سی دیکه. ڕێبه‌رانی سیاسی و گه‌لی عێراقی تێکڕا به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕووداوه توندوتیژییه‌کانی ئه‌م دواییانه مه‌حکوم ده‌که‌ن.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا وێنه‌ی شوێنه‌واری ته‌قینه‌وه‌کانی شارۆچکه‌ی کوردنشینی سنجاری نزیک شاری موسڵیان بڵاو کرده‌وه که پڕبوو له ڕووباری خوێناوی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که. ئه‌م شارۆچکه‌یه‌ش له 13 ی مانگی هه‌شتدا به‌هه‌مان شێوه بووبووه نیشانه‌ی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی.
شایه‌تحاڵه‌کانی شوێنی ڕووداوه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له بازاڕێکی ناوخۆی شارۆچکه‌ی سنجار ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌کی زۆری ژنان و مناڵان پێوه بوون. باوه‌ڕده‌کرێت، کورده ئێزیدییه‌کان ئامانجی ئه‌م هێڕشه بووبن.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه‌دا، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی تر له نزیک بنکه‌یه‌کی هێزی پۆلیسی عێراقی له شاری شیرقاتی پارێزگای تکریت ڕوویدا. له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌شدا، پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیس کوژراون و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 12 که‌س بریندار بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش هوشیاری زێباری له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نوچه‌هر موته‌کی له به‌غدا ڕووداوه توندوتیژییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی مه‌حکوم کرد و نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له به‌رامبه‌ر که‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له ئاکامی هێرشه تاوانکاری و تیرۆریستی‌یه‌کان له عێراق‌دا. به‌ڕێز زێباری گوتی گه‌لی عێراقی خۆڕاگرده‌بن و به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌دا زاڵ ده‌بن و تیرۆریزمان نابنه هۆی بێده‌نگ بوونیان.
هاوکات له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقی، به ده‌یان که‌س خۆپیشاندانیان له دژی کرده‌وه تیرۆریستی‌یه‌کان ئه‌نجام داوه و هاوارده‌که‌ن و ده‌ڵێن بڕۆخێ تیرۆریزم. هه‌ره‌وه‌ها ژماره‌یه‌ک له خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایی خۆیان له دژی حکومه‌تی عێراقی ده‌ربڕی و گووتیان حکومه‌ت کاری پێویست بۆ پاراستنی هاوڵاتیان ناکه‌ن.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی و سیاسه‌تمه‌داران ناڕه‌زایی خۆیان له به‌رامبه‌ر ڕووداوه تیرۆریستی‌یه‌کانی ئه‌م دواییه‌یان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیه ده‌ربڕی و هه‌ندێکیان ئێران و هه‌ندێکی ترییان سوریا و هه‌شیانه ئه‌لقاعیده به به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌کان داده‌نێن.