Accessibility links

ئاهه‌نگه‌كانی ده‌ستبه‌كار بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوور ده‌بن له ئالاو دروشمی حزبی - 2005-06-09


ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونه‌وه و تیایدا باسی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان و رێوره‌سمی ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كرا. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو لا رێكه‌وتن كه‌وا به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رێز مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم له رۆژی یه‌كشه مه‌راسیم و ئاهه‌‌نگی هاوبه‌ش له هه‌موو به شه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێن، و ئه‌م ئاهه‌نگ و مه‌راسیمانه دوور بن له هه‌موو ئالاو دروشمێكی حزبی.

XS
SM
MD
LG