كاربه‌ده‌ستێكی باڵای كۆریای باكوور ده‌ڵێت ووڵاته‌كه‌ی چه‌كی ناوه‌كی هه‌یه و ئیتریش دروست ده‌كات. جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه كیم گه‌ی گوان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵی ABC ئه‌مریكی گوت ، كۆریای باكوور ئه‌وه‌نده بۆمبی ناووكی هه‌یه كه بتوانێ دژ به هێرشی ئه‌مریكا به‌رگری بكات. به‌ڵام گوتیشی پیونگیانگ هیج نیازی هێرش كردنه سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای نیه . له ده‌مێك پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ كرا كه ئایه كۆریای باكوور موشه‌كی وای هه‌یه بگاته ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌رێز كیم وه‌ڵامی نه‌داوه و گوتی ناتوانی باسی ئه‌وه بكات چونكه به‌رنامه ناوه‌كێكان هه‌وڵێك نیه بۆ لێدانی ئه‌مریكا. شایانی باسه سه‌رۆكی كۆریای باشوور رۆ مۆهیۆن له ڕۆژی هه‌ینی له واشنگتۆن له‌گه‌ل سه‌رۆك بوش كۆده‌بێته‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ردوو سه‌رۆك باس له‌م دیارده نوێیانه‌ی كۆریای باكوور بكه‌ن كه ره‌نگه بیه‌وێت بگه‌رێته‌وه بۆ وتووێژی شه‌ش لایه‌نه له‌سه‌ر كۆتای هێنان به به‌رنامه ناوه‌كێكانی.