له‌شكری ئه‌مریكی له ئه‌فغانستان ده‌لێن به هۆی هێرشێكی موشه‌ك بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی پاكتیكا، دوو سه‌رباز كوژراون و هه‌شتی تریش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه هێزی هاوپه‌یمانان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا پێنج یاخیبووی گومانلێكراوی تاڵیبانیان ده‌ستگیر كردوه به تاوانی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بوه له هێرشێك بۆ سه‌ر ته‌نكه‌رێكی نه‌وت كه بوو به هۆی كوژرانی دوو پاكستانی. پۆلیس له ناوچه‌ی سپین بۆلداك ی سنوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن هه‌ر پێنج پیاوه‌كه ده‌ستگیر كران ڕۆژێك پاش ئه‌وه‌ی كه دوو هاووڵاتی پاكستانی له هه‌مان ناوچه كوژران. تاڵیبان و هاوپه‌یمانه توندڕه‌وه‌كانی له‌م مانگانه‌ی دواییدا هێرشه‌كانیان زیاد كردووه، كه زۆربه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به هێزی هاوپه‌یماننان و حكومه‌تی ئه‌فغانستان و سه‌رۆك حامید كارزاییه‌وه.