كارمه‌ندانی ئاگه‌یی حكومه‌تی ئه‌مریكا چوار كه‌سیان گرتووه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ نه‌هێشتنی تیرۆریزم له ستانی كالیفۆرنیای رۆژئاوای ئه‌مریكا. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه گیراون ناوی حامد حه‌یاته و بیست و دوو سالیه، و به‌تۆمه‌تی مه‌شقكردن له كه‌مپێكی ئه‌لقاعده له پاكستان و درۆكردن له‌گه‌ل كارمه‌ندانی بیرۆی لێكۆلینه‌وه‌ی فیدرالی یان FBI گوناهبار كراوه. هه‌روه‌ها ریپۆرته هه‌والیه‌كان راده‌گه‌یه‌نن كه‌وا كارمه‌ندانی فیدرالی دوو رێبه‌ری ئیسلامی خۆجێییان گرتووه، به‌ناوی موحه‌ممه‌د عادل خان و شابر ئه‌حمه‌د. هه‌ردوو ناوبراو گیراون به تۆمه‌تی پێشێلكردنی كانونی په‌نابه‌ری.