پاكستان ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌ڵقاعیده‌یان به ناوی (ئه‌بو فه‌ره‌ج ئه‌للبی) كه له مانگی ڕابوردوو له پاكستان ده‌ستگیر كرا، داوه‌ته‌وه به ده‌ست ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له‌و تێبینیانه‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی (ئه‌لئتحاد) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی پاكستان په‌روێز موشه‌رەف د‌ەڵێت ئه‌و پیاوه به‌م دواییانه درایه‌وه به ده‌ست حكومه‌تی ئه‌مریكا. پاشان قسه‌كه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا (جه‌لیل عه‌باس جیلانی ) ووته‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌فی پشت ڕاست كرد، به‌ڵام هیچ وورده‌كارییه‌كی تری نه‌دا.. ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌ف له هه‌فته‌ی ڕابوردوو به ته‌له‌فزیۆنی CNN ی گوت پاكستان هه‌رچی پێ كرابێت كردوویه‌تی تاوه‌كو هه‌ر زانیارییه‌ك كه له لای ئه‌و سێ كه‌سه گومانلێكراوه‌ی ئه‌ندامی ئه‌لقاعده هه‌بێت، ده‌ستیان بكه‌وێت، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كیان له‌سه‌ر شوێنی حه‌شارگه‌ی ئوسامه بن لادن ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
پاكستان ده‌ڵێت ئه‌بو فه‌ره‌ج ئه‌للبی پیلان دانه‌ری دوو هه‌وڵی كوشتنی ژه‌نه‌راڵ موشه‌ره‌ف بووه.