ئێران رایگه‌یاند كه‌وا هه‌تا كۆتایی مانگی داهاتوو به‌رده‌وامی به‌راگرتنی چڕكردنی یۆرانیۆم ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگا به ووتوێژكه‌رانی ئه‌وروپی بدات پێشنیارێك بۆ گه‌رێكی نوێی دانوستاندن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌كی پێشكه‌ش بكه‌ن. ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێرانی له‌سه‌ر زاری عه‌لی ئاغا موحه‌مه‌دی گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێرانی رایگه‌یاندوه كه نوێنه‌رانی ئه‌وروپی ده‌بێت ئاماده‌بن پێشنیاریان به تێروته‌سه‌لی پێشكه‌شی ته‌هران بكه‌ن به‌رامبه‌ر به درێژكردنی ماوه‌ی راگرتنی چالاكیه‌كانی چڕكردنی یۆرانیۆم. شایه‌نی باسه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت ئێران واز له پرۆگرامی ناوه‌كی بێنێت به‌رامبه‌ر به پێشكه‌شكرنی هاوكاری ئابووری بۆ ئه‌م وولاته.