له‌شكری ئه‌مریكی ڕێنومایی نوێی بۆ هه‌ڵگرتنی قورئان له به‌ندینخانه ئه‌مریكیه‌كاندا ڕاگه‌یاندووه. له‌شكری ئه‌مریكی وورده‌كاری ئه‌و پێنج ڕووداوه‌ی زیندانخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌وێ به شێوه‌یه‌كی ناڕاست قورئان هه‌ڵگیراوه. دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، لێپرسراوان ڕایانگه‌یاند كه‌وا كتێبی پیرۆزی موسوڵمانه‌كان له یه‌كێك له ڕووداوه‌كان به‌بێ مه‌به‌ست فڕێدراوه. هه‌روه‌ها دوو جاریش به پێ چوونه‌ته سه‌ر قورئان و جارێكی تریش ڕاگه‌یه‌ندراوه كه‌وا به‌رگی كتێبێكی قورئان تێكدراوه و به زمانی ئینگلیزی ووشه‌ی ناشرینیان له‌سه‌ڕ نووسیوه.
جێی باسه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی له ناوه‌ندی زیندانخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی، 1،600 دانه له كتێبی قورئانی پیرۆزیان به‌سه‌ر بهندكراوهكاندا دابه‌ش كردووه و فه‌رمانیان به پاسه‌وانان داوه كه ڕێز له هه‌ستی موسوڵمانان بگرن و تا بتوانن ده‌ست له قورئان نه‌ده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، له‌شكری ئه‌مریكی ڕێنومایی نوێی بۆ هه‌ڵگرتنی كتێبی قورئانی پیرۆزی موسوڵمانان له گوانتانامۆ به‌ی داناوه. به‌پێی ئه‌و ڕێنومایه نوێیانه‌ش ته‌نها پیاوانی ئاینی موسوڵمانه‌كان و وه‌رگێڕه‌كان و زیندانیه‌كان خۆیان ده‌توانن ده‌ست له قورئان بده‌ن.