ڕۆژی پێنج شه‌ممه كۆمپانیای بۆوینگی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند كۆنتراكتێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی چین مۆر كردووه بۆ دابین كردنی پارچه‌كانی دروستكردنی فڕۆكه‌ی بۆوینگ هه‌تا ساڵی 2021 ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م ڕێكه‌وتنه 600 ملیۆن دۆلاری تێ بچێت.
به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای بۆوینگ كارۆلین كۆرڤی ده‌ڵێت: كۆمپانیای فڕۆكه‌ی چین توانایه‌كی زۆری ته‌كنه‌لۆژی هه‌یه و سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری هه‌یه كه یارمه‌تیمان ده‌دات كه‌لوپه‌لی جۆری باش به نرخێكی باش به تایبه‌تی بۆ دروست كردنی فڕۆكه‌ی نوێی بۆوینگ جۆری 787 دابین بكرێت. له هه‌مان كاتیش‌دا گووتی ئێمه بێجگه له‌مانه گرنگی به‌خه‌رج كردنی پاره ده‌ده‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده له پێناو فرۆشتنی فرۆكه‌كانی كۆمپانیای بۆوینگ. بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژیشه، بۆوینگ پارچه‌ی فرۆكه له چین و ووڵاتانی تر ده‌كڕێت.
هه‌روه‌ها خانم كۆرڤی ده‌ڵێت : كۆمپانیاكانی چین ته‌كنه‌لۆژیای خۆیان بۆ دروست كردنی پارچه‌كان به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام كۆمپانیای بۆوینگ نازانێت چۆن ئه‌و پارچانه دروست ده‌كرێن.