كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن فه‌رمانداری پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوا له ماوه‌ی پێكدادانێكی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌و یاخیبوانه‌دا گیانی له ده‌ستدا كه فڕاندبوویان.
قسه‌كه‌ری حكومه‌تی عێراقی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا ده‌سه‌ڵاتداران ته‌رمی ره‌جا نه‌واف ئه‌لمه‌حاله‌وییان له‌گه‌ڵ ته‌رمی فڕێنه‌ره‌كانیدا له دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له خانوویه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه كه 275 كم له باكوری خۆرئاوای به‌غداوه دووره.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و فه‌رمانداره له ڕۆژی ده‌ی مانگی پێنج فڕێندرا و كاتێك كه دۆزراوه‌ته‌وه ته‌رمه‌كه‌ی به بوتڵێكی گازه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاشكرا نیه كه‌وا چۆناهی مردووه.
هاوكات، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت چوار ئه‌مه‌ریكی و یه‌ك عێراق كوژراوه كاتێك كه فڕۆكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی عێراق له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه‌وته خوارێ. له لایه‌كی دیكه‌وه، چوار ووڵاتی ئیتاڵی كوژرا كاتێك كه هه‌لیكۆپته‌ره له‌شكرییه‌كه‌یان له باشوری عێراق كه‌وته خوارێ.