دوا به دوای سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی ی.ن.ك به بێ ده‌نگی بۆ هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین و سازدانی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پ.د.ك، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی كرد له هاوینه‌هه‌واری قه‌ڵاچۆلان.
هه‌واڵه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا هه‌ردوولا ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ركردووه و بڕیاره له ڕۆژی چواری مانگی شه‌ش، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.