له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا نزیكی هه‌زار سه ربازی ئه‌مریكی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ره‌كیان له شارۆچكه‌ی حه‌دیسه‌ی رۆژئاوای عیراق ده‌ستپێكرد، كه دووه‌م هێرشی له‌و جۆره‌یه له‌م مانگه‌دا. كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن ئۆپه‌راسیۆنی نیو ماركێت سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ده‌ستی پێكرد. هه‌ر له‌م مانگه، مارینزه‌كانی ئه‌مریكی ئۆپه‌راسیۆنێكی تری سه‌ره‌كیان له نزیك سنوری سوریا ئه‌نجام دا. هه‌روه‌ها له رۆژی سێشه‌ممه گروپی چه‌كداری ئه‌لقاعده له عیراق رایگه‌یاند كه‌وا ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی رێبه‌ری گروپه‌كه بریندار بووه و داوای له موسلمانان كرد كه نوێژ بۆ چاكبونه‌وه‌ی بكه‌ن.