بالیۆزی سوریا له واشنتۆن ده‌لێت وولاته‌كه‌ی هاوكاریه له‌شكری و زانیاریه‌كانی له‌گه‌ل ئه‌مریكا راگرتووه، وه ده‌لێت به‌هۆی قسه‌و باسه ناره‌وه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به سوریا. له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز كه رۆژی دووشه‌ممه بلاوكرایه‌وه، بالیۆز عیماد موسته‌فا گوتی له ده رۆژی رابردوو دیمه‌شق هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل له‌شكری ئه‌مریكی و ئاژانسی زانیاری ناوه‌ندی راگرتووه. به‌رێز موسته‌فا ده‌لێت له و بروایه دایه به‌رێوبه‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش بریاری داوه ئه‌م كێشه یه ئالۆز تر بكات له‌گه‌ل سوریا وێڕای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دیمه‌شق ناویه‌تی دژی یاخیبوان له عیراق و هه‌روه‌هاش هه نگاوه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی له لوبنان.