له شه‌پۆلێكی نوێی توندوتێژی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له باكوور و ناوه‌راستی عیراق به لایه نی كه‌مه‌وه سێزده كه س كوژران. له هێرشێكی خوێناویدا یاخیبوان له شاری موسلی باكووری عیراق هێرشیان كرده سه‌ر مالی سیاسه‌توانی سونی فه‌واز ئه‌لجه‌ربه و حه‌فت كه‌سیان كوشت و سێ ی تریان بریندار كرد. له به‌غدا كاربه‌ده‌ستێكی بالای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی به ناوی عه لی حه مید له ده‌ره‌وه‌ی مالی خۆی كوژرا. هه‌ر له به‌غدا سه‌ربازێكی ئه مریكی كوژرا له و كاته‌ی بۆمبێكی كه نار شه قام له نزیك كاروانێكی له شكری ئه مریكی ته قیه وه. هاوكات له به‌عقوبه، كه ده‌كه‌وێته باكووری به‌غدا، دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام كوژران. هه‌روه‌ها له سامه‌را پۆلیسێك و باوكی كوژران.