پۆلیسی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا دوازده ته‌رمی تر له شاری سه‌دری به‌غدا دوزراونه‌ته‌وه و هه‌موو قوربانیان گوله باران كراون. وا دیاره كه هه‌موو قوربانیه‌كان عیراقینه‌و گوله له سه‌ریان دراوه. ژماره‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی كه له وه‌تای رۆژی شه‌ممه دۆزراونه‌ته‌وه گه‌یشته چل و شه‌ش كه‌س. ته‌رمی قوربانیه‌كان له چوار شوێنی جیاواز له به‌غداو ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی عیراقی دۆزراونه‌ته‌وه.