په‌رله‌مانی ئێران فه‌رمانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكیه ناوه‌كیه‌كانی دا. به‌لام كاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌لێن جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه دوا ده‌خرێت تاوه‌كو بۆ جاری كۆتایی ده‌رفه‌ت به ووتوێژه‌كان له‌گه‌ل یه‌كێتی ئه‌وروپی بدرێت. وا چاوه‌رێ ده‌كرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپی و ئێران له رۆژانی داهاتوو كۆببنه‌وه. فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا ده‌یانه‌وێت ئێران چالاكیه‌كانی چركردنی یۆرانیۆم رابگرێت به‌رامبه‌ر به هاوكاری ئابووری و پیشتیوانی كردنی ئێران بۆ به ئه‌ندامبوون له رێكخراوه جیهانیه‌كان.