نۆ چه‌كداری كورد له ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌شكری توركی له دژی سه‌رهه‌لداوان كوژراون. دوو له سه‌رهه‌لداوه‌كان كه رۆژی هه‌ینی له هێرشێكدا له هه‌رێمی تونجه‌لی كوژراون ئافره‌ت بوون. هه‌روه‌ها له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌رێمی به‌نگۆل سێ سه‌ربازی تورك كوژران. شایه‌نی باسه له‌م دواییانه‌دا توندوتیژی سه‌رهه‌لداوان له توركیا زیادی كردووه. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌شكری له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان له كاتێكدایه كه دادگای ئه‌وروپی بۆ مافی مرۆڤ له‌م حه‌فته‌یه رایگه‌یاند كه دادگایی كردنی رێبه‌ری پارته‌كه،عه‌بدوللا ئۆجه‌لان، ڕه‌وا نه‌بوو.