فه‌رانساو ئه‌لمانیا و به‌ریتانیا هۆشداری ده‌ده‌نه ئێران كه‌وا رووبه‌رووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یهكگتوهكان ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر چالاكیه‌كانی چڕكردنی یۆرانیۆم ده‌ست پێبكاته‌وه. ئه‌مریكا نێگه‌رانه و ده‌لێت ئێران له‌وانه‌یه به‌و چالاكیانه سوته‌مه‌نی بۆمبی ناوه‌كی به‌رهه‌م بێنێت. له نامه‌یه‌كدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ وه‌لاتانه به حه‌سه‌ن روحانی راوێژكاری ناوه‌كی ئیرانی گوتوه كه ئه‌وان ووتوێژه‌كانیان له‌گه‌ل تاران راده‌گرن و پشتیوانی داواكانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ بردنی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه له‌وانه‌یه گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئێران دا‌نێت. شایه‌نی باسه ئه‌مریكا ده‌لێت ئێران به شێوه‌یه‌كی نهێنی چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌م دێنێت و ئێرانیش ئه‌م گوتنانه ره‌ت ده‌كات.