پۆلیسی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا ئۆتۆمبیلێك له زنیك بازارێكی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده كه س كوژران و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا ژماره‌یه‌ك فرۆشگا ئاگریان تێبه‌ربوو و زیان به چه‌ند ئۆتۆمبیلێك گه‌یشت. ئه‌م هێرشه رۆژه‌ك دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی خۆكوژی بوو له شاره‌كانی حه‌وێجه، تكریت و به‌غدا كه بوونه هۆی كوشتنی زیاتر له حه‌فتا كه س كوژران. له لایه‌كی تره‌وه، په‌رله‌مانی عیراقی كۆمیته‌یه‌كی په‌نجاو پێنج ئه‌ندامی، كه له شیعه‌و سونی‌و كورد پێكهاتووه، ده‌ستنیشان كرد بۆ نوسینی ده‌ستوری وولات.