هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق هێرشێكی گه‌وره‌یان له دژی خراپكاران له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجامدا. له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری هاتووه كه حه‌فتاو پێنج خراپكار له بیست و چوار كاتژمێری سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كوژراون، كه هێزه‌كانی ئاسمانی هاوپه‌یمانان و مارینز تێیدا به‌شدار بوون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له بیابانی ئه‌لجه‌زیره، له باكووری رووباری فورات، به‌رێوه ده‌چێت. هه‌روه‌ها له به‌غدا و له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ پۆلیسی عیراقی كوژران و شه‌شی تریش بریندار بوون.