خراپكاران بۆ رۆژی سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك زنجیره‌یه‌ك هێرشیان ئه‌نجامدا و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نۆ عیراقی كوژران. ده‌سه‌لاتداران ده‌لێن پێنج پۆلیسی عیراقی له هێڕشێكی له ناكاودا بۆ سه‌ر خالێكی پشكنین له به‌غدا ته‌قه‌یان لێكراو كوژران. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له نزیك كاروانێكی له‌شكری ئه‌مریكی له باشووری رۆژهه‌لاتی به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه چوار عیراقی سیڤیل كوژران و دوازده‌ی تر بریندار بوون. شایه‌نی باسه له ئه‌نجامی هێرشی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل و هێرشی تری خراپكاری له وه‌تای رۆژی ئه‌ینی له به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه حه‌فتاو پێنج كه‌س كوژراون.