ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان له به‌غدای پایته‌خته‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا د. ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراقی لیستی كابنه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی كردووه.
بڕیاره له كاتژمێر نۆی شه‌و به كاتی به‌غدا، به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری به‌رنوسی ئه‌و لیسته له ماوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕابگه‌یه‌نێت.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا سروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.