خانمی ڕۆژنامه‌وان جولیانا سهگرینا - بارمته‌ی پێشووی ئیتاڵی له عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌و ڕاپۆرتانه توڕه بوو كه ڕاده‌گه‌یه‌نن " به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سمی، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان بێ تاوانن له‌و هێرشه‌ی كردبوویانه سه‌ر كاروانه‌كه‌ی خانم سهگرینا له عێراق كه بووه هۆی برینداربوونی خانم سهگرینا و كوشتنی كارمه‌ندێكی ده‌زگای زانیاری ئیتاڵی له مانگی ڕابوردوودا".
خانم سهگرینا ده‌ڵێت " ئه‌م ڕاپۆرتانه وه‌ك شهپازڵهیهكه به ده‌موچاویدا."
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن پاش ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌شكری ڕه‌سمی گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی كه سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان به پێی پێویست لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه كردووه. ئه‌و ڕووداوه‌ش كاتێك ڕوویدا كه سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له چواری مانگی سێی ڕابوردوودا ته‌قه‌یان له‌و ئۆتۆمبیله كردبوو كه خانم سهگرینای ئازادكراوی تیادا بوو.
هه‌روه‌ها كارمه‌ندی ده‌زگای زانیاری ئیتاڵی نیكۆڵا كالیپاری له‌و ڕووداوه‌دا گیانی له ده‌ستدا كاتێك خۆی خستبووه به‌رده‌م خانم سهگرینا تاوه‌كو زیانی پێ نه‌گات. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن ئۆتۆمبیله‌كه‌یان به خێراییه‌كی زۆر له خاڵی پشكنینی ئه‌مه‌ریكیه‌كان نزیك بۆته‌وه و هۆشدارییه‌كانی وهستاندنیا فه‌رامۆش كردووه. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئیتاڵی گێڕانه‌وه‌یه‌كی تریان بۆ ڕووداوه‌كه هه‌یه.