ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر خه‌رج كردنی 81 ملیار دۆلار بۆ ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییه‌كانی عێراق و ئه‌فغانستان ڕازی بوون.
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ده‌نگی له‌سه‌ر درا كه یارمه‌تی دارایی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییه‌كانی هه‌ردوو ووڵاتی ناوبراو و بیناكردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌كار ده‌هێنرێت.
جێی باسه، ئه‌نجومه‌ی نوێنه‌رانی ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له مانگی ڕابوردودا ده‌نگیان له‌سه‌ردا كه یارمه‌تی دارایی بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی تیادا نه‌بوو.
دوا به دوای ئه‌مه‌ش، ئه‌م یاسایه بۆ سه‌رۆك بوش ده‌نێرێت تاوه‌كو مۆری بكات.