كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا هه‌لیكۆپته‌رێكی بازرگانی له باكوری به‌غدا خراوه‌ته خوارێ و له ئه‌نجامدا یانزده كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له عێراق ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا له‌م هێرشه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، شه‌ش ئه‌مه‌ریكی تیادا بووه. وه‌زاره‌تی به‌رگری بولگاریاش ڕاده‌گه‌یه‌نێت سێ بولگاریش له ناو ئه‌و كۆپته‌ره‌دا بوون. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستان باوه‌ڕ ده‌که‌ن دوو كه‌سی تریش له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان له ده‌ست دابێت كه تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌کراوه. سه‌رچاوه له‌شكرییه‌كان ده‌ڵێن وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م كۆپته‌ره به هاوه‌ن خرابێته خوارێ.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م كۆپته‌ره، بۆمبێك له نزیك كاروانی كۆمه‌ڵێك كۆنتراكته‌ری بیانی له سه‌ر ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌س كوژراوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بووه.
هاوكات، ڕێكخراوی ئه‌لقاعده له عێراق به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه نیشاندا كه ئامانجه‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی عێراق بوو.
ئه‌م توند و تیژییانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ووت‌وێژی نێوان سیاسه‌تمه‌دارانی سونی و شیعه و كورده‌كان بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهاتنی حكومه‌تی نوێی عێراقی.
سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی به ته‌له‌فزیۆنی CNN Turk ی ڕاگه‌یاندووه كه‌وا ووتوێژه‌کان له كاتی خۆیدا ته‌واو نابێت تاوه‌كو كابنه‌تی نوێ هه‌روه‌كو چۆن پلانی بۆ دانرابوو ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕابگه‌یه‌ندرێت.