د. موحه‌ممه‌د سدیق خۆشناو - سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین سه‌ردانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كردووه.
به‌ڕێز خۆشناو له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌شداری كۆنگره‌یه‌کی كردووه كه تایبه‌ت بووه به په‌روه‌رده‌كردنی قوتابیان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت. هه‌روه‌هاش به‌ڕێزی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پسپۆران و شاره‌زایانی زانكۆی ته‌نه‌سی و میسیسپی كۆبۆته‌وه و سه‌رقاڵی ووتوێژكردنن له‌سه‌ر ریفۆرمی سیسته‌می په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی عێراقدا.
له‌م باره‌یه‌وه، هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ د. خۆشناو سازداوه. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆكه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.