دوای كۆتایی هاتنی یه‌كه‌م ڕۆژی كۆبونه‌وه‌ی كاردیناڵه‌كان له ڤاتیكان، دووكه‌ڵی ڕه‌ش به ئاسماندا بڵاوبۆوه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كاردیناڵه‌كان ڕێنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پاپایه‌كی نوێ بۆ كڵێسه‌ی كاتۆلیكه رۆمانه‌كان.
115 كاردیناڵ به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كات و بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ر كاردیناڵێكیش ده‌بێت 77 ده‌نگ به ده‌ست بهێنرێت.
جێی ئاماژه پێكردنه، كاردیناڵه‌كان به‌رپرسن له هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌ری 1.1 ملیار ئه‌ندامی كڵێسه‌كه‌یان و له كۆبونه‌وه نهێنیه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تاوه‌كو جێگرێكی پاپا جۆن پۆڵ ده‌ست نیشان بكه‌ن.